Skip to content
Global sound
ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

by Amir Abdolahpur

Latest episode
ڕادیۆ کتێب 34- ئۆدیب پاشا

About this podcast

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
[email protected]
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Episodes

The newest 20 of 34 episodes

  • ڕادیۆ کتێب 34- ئۆدیب پاشا · 22 min · Episode 34ڕشانه‌وه‌ و تاعون شاری تیبا ده‌ته‌نێت و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌مرن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوداكان توڕه‌بوون، ئۆدیبی پاشا به‌ڵێن ده‌دات كه‌ به‌هه‌رجۆرێك بووه‌ خه‌ڵكی…
  • ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە · 28 minهاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئاسمان…
  • ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت · 28 min · Episode 32لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە…
  • ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ · 30 minتراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە…
  • ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر · 33 minلە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ…
  • ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس · 36 minکتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین…
  • ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت · 40 min · Episode 28هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە…
  • ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش · 39 min · Episode 27گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی…
  • ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان · 51 min · Episode 26مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە،…
  • ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان · 1 h 1 minھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە…
  • ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا · 1 h 4 min · Episode 24کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥…
  • ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو · 1 h 6 min · Episode 23شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991…
  • ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان · 53 min · Episode 22جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی…
  • ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین · 45 min · Episode 21زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب…
  • ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر · 36 min · Episode 20ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە…
  • ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن · 33 min · Episode 19ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ…
  • رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان · 33 min · Episode 18شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب…
  • ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە · 38 min · Episode 17شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠…
  • ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا · 39 minئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە…
  • ئەڵوەن · 31 minئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا…

Live, last hour: 13,002 songs on 5,668 stations in 131 countries

Discover the world through radio

More ways to discover (9)

Heard something good? Save it, or open it straight away in Spotify.

★ Artist of the week The fastest riser on the radio this week
Your song here? From € 9 per week →
RadioceroContinue listening