Episodebeskrivelse
دروستکردنی ماکنتۆش یەکێکە لە ساتە گرنگەکان بۆ پیشەسازیی کۆمپیوتەر. پێکەوە دەبینە هاوڕێی ستیڤ جۆبس و تیمەکەی، دەگەڕێینەوە بۆ چل ساڵ پێش ئێستا. چیرۆکەکەمان پڕاوپڕە لە بەدیهێنانی مەحاڵەکان، خەونی گۆڕینی جیهان، ماندووبوون، دڵشکان و گریان. ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەتیت و گەشت دەکەیت، یان لە ماڵەوە دەتەوێت ساتێک ئارام بیتەوە، کوپێک چا ئامادە بکە و گوێ بگرە. دەگەڕێینەوە بۆ ئەوێ.
Website: podcasters.spotify.com

